جەبار یاوەر: هیچ هێزێكی ئەمریكی لە هەرێم نەكشاوەتەوە
  2021-08-08       481       

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هیچ هێزێکی شەڕکەری لە هەرێمی کوردستان نییە، ئەوانەی لێرەن راوێژکار و مەشقکارن، دەشڵێت "نەمبیستوە هێزی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کشابنەوە."

ئاوێنە: جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە روداوی راگەیاند"نەمانبیستوە لەچەند رۆژی رابردودا هیچ هێزێکی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کشابێتەوە، رەنگە ئاڵوگۆڕ بە هێزەکانیان بکەن و ئەوەش ئاگادارنین، چونکە بۆ ئەو مەسەلەی ئاڵوگوڕکردنەکە پرس بە ئێمە ناکەن."

جەبار یاوەر وتیشی"بەپێی رێککەوتنی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لەکۆتایی ئەمساڵ دەکشێنەوە، بۆیە نەمانزانیوە هیچ هیزێکی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کشابێتەوە، هەر لەبنەڕەتدا ئەمریکییەکان هێزی شەڕکەریان لە هەرێمی کوردستان نییە و ئەوەی هەن راوێژکارن."

ئەو قسانەی ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، هات.

بەپێی راگەیێنراوی کۆتایی گەڕی چوارەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق کە  لە مانگی تەمموزی 2021 لە واشنتن بەڕێوەچو، لە کۆتایی ئەمساڵ هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکشێنەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×