له‌سه‌ر سكاڵاى سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى، دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى كفرى، فه‌رمانى
راگرتنى بۆ به‌ڕێوبه‌رى قه‌رزى بچوك له گه‌رمیان ده‌ركرد.
ئاوێنە: به پێی زانیارییه‌كانى
رادیۆى ده‌نگ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى كفرى به‌پێى مادده‌ى 437
له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى قادر فەتاح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى، فه‌رمانى راگرتنى بۆ ماوه‌ى
15 رۆژ بۆ ئارام کەریم، به‌ڕێوبه‌رى قه‌رزى بچوك له گه‌رمیان ده‌ركردوه‌و ئێستا
راگیراوه.
عەلى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ رادیۆى ده‌نگ
پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: به‌پێى بڕیارى دادوه‌ر له پۆلیس راگیراوه.
هه‌ر به پێى زانیارییه‌كان، سكاڵاكه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى له‌سه‌ر ئه‌و
په‌یوه‌ندییه‌یه كه له ماوه‌ى پێشودا له نێوان ئه‌و دو به‌رپرسه‌دا ئه‌نجامدراو
به‌ڕێوبه‌رى قه‌رزى بچوك به سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى وتبو"نابێت بچێته‌وه ده‌وام
و ده‌بێت واز له كاره‌كه‌ى بهێنێت."