بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی فەهمی بورهان لە شوێنی میران محەمەد دانرا
  2021-08-08       1461       

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیاریدا فەهمی بورهان، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەكە لە شوێنی میران محەمەد، بكرێتە سەرپەرشتیاری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان.

ئاوێنە: بڕیارەكە لە كۆبونەوەی 4/8ی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا دراوەو ئەمڕۆ بە رەسمی نوسراوی لەلایەن كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە نوسراوی بۆ دەركراوە.

لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە لەبەر رۆشنایی كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی لە رۆژی 4/8/2021 بڕیاردرا بە راسپاردنی فەهمی بورهان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، بۆ سەرپەرشتیكردنی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان بەتەواوی دەسەڵاتەكانەوە تا ئەو كاتەی كەیسی میران محەمەد یەكلادەبێتەوە و بڕیارەكەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت.

میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەدوای سەرهەڵدانی كێشەكانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×