هەپەگە: 10 سەربازی توركیا لە وان كوژران
  2021-08-08       323       

هەپەگە، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لە شارۆچکەی "شاخ"ی سەر بە پارێزگای وان لە باکوری کوردستان، لە چالاكییەكی گەریلاکانی یەژاستاردا 10 سەربازی توركیا كوژراون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پارستنی گەل (هەپەگە)، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"رۆژی 6ی ئاب سەعات 5ی بەیانی، لە شارۆچکەی شاخ-ی سەر بە پارێزگای وان ناوەندێکی پەخشی ئینتەرنێت و تەلەفۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی شامنس لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە تەقێندراوەتەوە."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"پاش ئەو چالاکییە سەربازەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە دو ئۆتۆمۆبێلی سەربازییەوە هاتونەتە شوێنی چالاکییەکە و کەوتونە تەژێر چاودێریی هێزەکانمانەوە، رۆژی دواتر یەکێک لەو ئۆتۆمۆبێلانە لە سەعات 4ی ئێوارە بۆمبی چێندراوی پێدا تەقێندراوەتەوە و 10 داگیركەر لەو چالاکییەدا سزا دراون."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×