پارێزگای هەولێر: دەست بەسەر 8 تانکەری ئاوی خواردنەوەی ماڵاندا گیرا
  2021-08-08       522       

پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاشكرایكرد، تیمەكانی قائیمقامیەت، بەهۆی قۆرخكاری لە نرخدا، دەستیان بەسەر هەشت تانكەری ئاوی خواردنەوەی ماڵاندا گرتوە.

ئاوێنە: پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی بەڕێز پارێزگاری ھەولێر، بەمەبەستی چاودێریکردنی نرخی فرۆشتنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان بەتەنکەر لەگەڕەکەکان و زانینی سەرچاوەی ئاوەکەو شێوازی دابینکردنەکەی و رێگەگرتن لەو کەسانەی قۆرخکاری لەنرخی دابینکردنی ئاوی ماڵاندا دەکەن، لە درێژەی بەدواداچونەکان بەسەرپەرشتی قائيمقامى ناوه‌ند، لەلایەن تیمەکانی قایمقامیەتی ناوه‌ندى ھەولێر، بەھۆی قۆرخکاری لەنرخ دەست بەسەر 8 تانکەری ئاو داگیرا."

پارێزگای هەولێر جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و "هەر کەس و لایەنێك پابەند نەبێ و قورخكارى له‌نرخى فرۆشتنى ئاودا بكات، رێکاری توندی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×