دەروازەی حاجی ئۆمەران: لەناو ماسکی گەشتیارێکدا دەست بەسەر بڕێک حەبی قەدەغەكراودا گیرا
  2021-08-08       902       

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەروازەكەیان توانیویانە هاوڵاتییەكی ئێرانی دەستگیربكەن كە لەناو ماسكەكەیدا 190 دانە حەبی قەدەغەكراوی شاردبوەوەو دەیویست دەخڵی هەرێمی كوردستانیان بكات.

ئاوێنە: دەروازەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"لەبەردەوامی هەوڵەکان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و رێگری کردن لە بە قاچاخ هاتنی کەرەستەی قەدەغەکراو، بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە کاتی پشکنیندا لە چالاکییەکی بێوێنەدا توانیان هاوڵاتییەکی ئێرانی دەستگیربکەن کە لە ناو ماسکەكەیدا 190 دانە حەبی قەدەغەکراوی شاردبوەوەو دەیویست داخڵی هەرێمی کوردستانیان بکات."

وتوشیەتی"ئەمە یەکەم جارە قاچاخچییەکان ئەم جۆرە شێوازە بە کار بێنن، بەڵام بە شارەزایی و چاوکراوەیی کارمەندانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەم جۆرە رێگایەش پوچەڵ کرایەوە."

هەروەها ئەوەشی وتوە"لە دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، رێکاری پێویست و یاسایی ئەنجام درا."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×