وتەبێژی شاره‌وانیى سلێمانى رایگەیاند، به بڕیارى سه‌رۆکى حكومەتی هەرێم، چوار ملیار و 527 ملیۆن دینار بۆ سه‌وزایییه‌کانى سلێمانى ته‌رخان کراوەو پارەكەش گەیشتۆتە شارەوانی سلێمانی و دەشڵێت: تەنیا پاركی هەواری شار دوبارە تەندەرینی بۆ دەكرێتەوە.
ئاوێنە: زه‌رده‌شت ره‌فیق، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى رەسمی پارتی راگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى له مانگى کانونى دوه‌مى ئه‌مساڵ سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى له ڕێگه‌ى نوسراوى فه‌رمییه‌وه داواى له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى کرد به‌مه‌به‌ستى ته‌رخانکردنى بودجه‌یه‌ک بۆ ئاودانى باخچه‌و سه‌وزایییه‌کانى سلێمانى، ئێستا به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌سه‌ر بڕیارى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕى چوار ملیار و 527 ملیۆن دینار ته‌رخان کراوە بۆ ئاودانى پارکى هه‌وارى شار و بلواره‌کانى بازنه‌ى مه‌لیک مه‌حمود و ڕێگاى تاسڵوجه – سلێمانى."
وتیشى"بێگومان دابینکردنى بڕە پاره‌که ڕۆڵى گرنگ ده‌بینێت له به‌سه‌وزیهێشتنه‌وه و پاراستنى پارک و باخچه‌و سه‌وزایییه‌کانى شارى سلێمانى له وشکبون، چونکه ئێستا به‌فعلى هه‌ندێک له‌و جێگایانه به‌تایبه‌ت پارکى هه‌وارى شار که یه‌کێکه له پارکه گه‌وره‌کان پێوستیى زۆرى به ئاودان هەبو، مه‌ترسیى وشکبونى لێ ده‌کرا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو: "ئێستا بڕه پاره‌که گەیشتوەتە شاره‌وانیى سلێمانى و ڕێکاره ئیدارییه‌کان و پرۆسه‌ى ته‌نده‌رین بۆ ئاودانى ئه‌و شوێنانه ئه‌نجام دراوه و دراوه به سێ کۆمپانیا، ته‌نها پارکى هه‌وارى شار دوباره ته‌نده‌رینى بۆ ده‌کرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تا ئێستا یه‌ک کۆمپانیا داواکارى پێشکه‌ش کردوه که به‌پێى یاسا ده‌بێت چه‌ند به‌ڵێنده‌رێک بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌رى پرۆژه‌که ئاماده بن، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژى داهاتودا پرۆسه‌ى ته‌نده‌رینى پارکى شار هاوشێوه‌ى ئه‌وانى دیکه ته‌واو بکرێت."