2021-08-09   2200     
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند، له پڕۆتۆکۆڵی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوا کرابو که هه‌رێمی کوردستانیش خاوه‌ن ئاڵایه له چوارچێوه‌ی عێراقدا و له‌گه‌ڵ ئاڵای عێراقدا دابنرێت، مشتومڕێک هه‌بو، به‌ڵام ئه‌وه بو "کاتێک که کاک نێچیرڤان گه‌یشت ئێمه چوین بۆ پێشوازی بینیمان ته‌نها ئاڵاکه‌ی کوردستان هه‌ڵدراوه ده‌ستبه‌جێ دوای چه‌ند سه‌عاتێک نیگه‌رانی لێ دروست بو، له‌گه‌ڵ من په‌یوه‌ندی کرا وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌ت ئایا من چیم ئاگا لێیه؟ وتم باشترین ده‌لیل و به‌ڵگه ئه‌وه‌یه خۆتان سه‌یری کامێراکانی چاودێری بکه‌ن کێ ئه‌و ئاڵایه‌شی داوه‌ته ده‌ست ئه‌و سه‌ربازه؟.
ئاوێنه: نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە مەراسیمی پڕۆتۆکۆڵی پێشوازی لە سەرۆکی هەرێم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "پێموایه له هه‌ر بۆنه‌یه‌کدا به‌تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ به‌گشتیش وڵاتانی دنیا له‌کاتێکدا که مه‌راسیمیان ده‌بێت ئینشائه‌ڵا هه‌موی ده‌بێت بۆ خۆشی بێت، جا چ خۆشی بێت یان ناخۆشی بێت گرنگه که به‌سه‌رده‌کرێنه‌وه و به‌رپرسان وڵاتیان بانگهێشت ده‌کرێت بۆ مه‌راسیمێکی ئاوا که ده‌یان و سه‌دان جاری واهه‌یه بێگانه‌ی لێیه، غه‌یری خه‌ڵکی ئێران ئاماده‌بونی ئه‌وان گرنگه بۆ گه‌یاندنی بۆ ئه‌وه په‌یامه‌ی یه‌که‌م په‌یوه‌ندییه‌کان باشن، دوه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌م وڵاته ئه‌وانیان له‌بیره که بۆ ئه‌و بۆنانه بانگهێشتیان ده‌کات بۆیه به‌بڕوای من بانگهێشتکردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌شاندێک پێکهاتبون له لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا په‌یامێکی گرنگه".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە مەراسیمی پێشوازیکردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان عێراق، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران ئاڵای کوردستان دانرابو، بەڵام دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کە دانانی ئاڵای هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی پڕۆتۆکۆلی بوە.
لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "هەڵەیەکی پڕۆتۆکۆڵی بوە"، نازم دەباغ باسی لەوەکردوە، "ئه‌گه‌ر بمزانیایه ده‌موت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ من په‌یوه‌ندی کرا وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌ت ئایا من چیم ئاگا لێیه؟ وتم باشترین ده‌لیل و به‌ڵگه ئه‌وه‌یه خۆتان سه‌یری دوربینه‌کانی فڕۆکه‌خانه (کامێراکانی چاودێری) بکه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌زانن کێ هاتوه و کێ چوه و کێ ئه‌و ئاڵایه‌شی داوه‌ته ده‌ست ئه‌و سه‌ربازه؟ به‌ڵێ لایه‌نی ئێرانی پرسیاریان لێکردم".
لەبارەی ئەوەی ئایا پێیوایە ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ڕازیکردنی دڵی ئەو لایەنانە بو کە نیگەران بون لە دانانی ئەو ئاڵایە؟، نازم دەباغ وتی، "من پێموایه خۆی له‌خۆیدا بانگهێشتکردن و په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌وه گه‌وره‌تره له‌به‌رخاتری چه‌ند لایه‌نێک ستراتیژی خۆی بگۆڕێت، چونکه په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی عێراقێکی یه‌کپارچه و ده‌ستوری عێراقیدایە، هه‌میشه کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی کردوه، به‌ڵام وتم له‌ڕوی پڕۆتۆکۆڵیه‌وه به‌ته‌نها ئاڵای کوردستان مانای ده‌وڵه‌ت بون ده‌دات بۆیه به هه‌ڵه‌یه‌کی پرۆتۆکۆڵی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، چونکه ئاڵای عێراقی له‌ته‌نیشت نه‌بوه، ئه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه به سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له پێشوازیه‌که و شێوازی پێشوازیان نه‌گۆڕی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه پێشوازی لێ‌کرا چ له‌لایه‌ن سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌وه هه‌روه‌ها لایه‌نه به‌پرسه‌کانی تری کۆماری ئیسلامی ئێرانی له په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا".
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ئەوەشی وت، "له پڕۆتۆکۆڵی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوا کرابو که هه‌رێمی کوردستانیش خاوه‌ن ئاڵایه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا و له‌گه‌ڵ ئاڵای عێراقدا دابنرێت، مشتومڕێک هه‌بو، به‌ڵام ئه‌وه بو کاتێک که جه‌نابی کاک نێچیرڤان گه‌یشت ئێمه چوین بۆ پێشوازی بینیمان ته‌نها ئاڵاکه‌ی کوردستان هه‌ڵدراوه ده‌ستبه‌جێ دوای چه‌ند سه‌عاتێک نیگه‌رانی لێ دروست بو، به‌ڵام وه‌کو وتم سه‌ردانه‌که گرنگ بو نه‌ک شێوه شه‌کلیه‌که، زۆرجار هه‌بوه وڵاتان ئاڵای کوردستانیشیان هه‌ڵداوه، به‌ڵام ڕاستگۆ نه‌بون له‌گه‌ڵ کورد، ئێران له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕاستگۆیه‌کی تێدا هه‌بوه به‌رامبه‌ر به کورد وه‌کو پشتیوانی له مافه ڕه‌واکانی به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یاسای سه‌ره‌کی عێراقی واته ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، وه پارێزگاری له یه‌کپارچه‌یی عێراق".
دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان؟ نازم دەباغ وتی، "ناوه‌ڕۆکی ئه‌و کۆبونه‌وانه شتی شاراوه‌ی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بوه، به‌ڵام په‌یامی تێدابوه به‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێرانی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌باشی ده‌زانن و په‌سه‌ندی ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندییه‌کان پته‌وبن و به‌هێزبن، له‌هه‌مو قۆناغه‌کانی ڕابردو له ئێستا بۆ ئاینده‌ش له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئێمه گرنگه ئه‌من و ئاسایشی ئێران و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، پاراستنی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی ئێرانیدایه بۆیه ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه، هه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئێران و هه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مان که له‌هه‌مو بواره‌کانی ئه‌منی و ئاسایشی و سیاسی ئه‌و جوگرافیایه‌ی ئێمه هه‌مانه مه‌حکومان ده‌کات به‌وه‌ی که له په‌یوه‌ندیه‌کی باش‌دا بین هه‌روه‌کو له ڕابردو ئینشائه‌ڵا بۆ ئاینده‌ش هه‌روا بێت".