هۆشداریی تەشەنەسەندنی دەلتا دەدرێت
  2021-08-09       426       
بەرپرسانی باڵای تەندروستی ئەمەریكا هۆشداری دەدەن لە بڵاوبوونەوەی خێرای جۆری دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاوێنه‌: ئانتۆنی فاوچی ڕاوێژكاری تەندروستی سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن لە پڕۆگرامێكی كەناڵی ئێن بی سی ڕایگەیاند، شتێكی خراپ ڕوودەدات، دەبێت ئەوە بزانین و پێشبینی ئەوەش ناكەم خەڵك بە فەرمان ناچار بكرێن ڤاكسین وەربگرن.

وتیشی”هەر كە ڤاكسینەكان بە تەواوەتی پەسەندكران، ئەوا هەندێك خەڵك بە خواستی خۆیان ڤاكسین وەردەگرن، بەڵام بۆ ئەوانەی نایانەوێت ڤاكسین وەربگرن، پێموایە لەسەر ئاستی ناوخۆیی پێویستە فەرمانی وەرگرتنی ڤاكسین دەربكرێت”.

ئاشكراشیكرد، ئەمە پەتای ئەو كەسانەیە كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.

فاوچی وتیشی ” كۆنتڕۆڵ نەكرێت، ئەوا پێدەچێت جۆری دەلتا دووبارە خۆی بگۆڕێت بۆ جۆرێكی دیكە و ببێتەهۆی ئەوەی ڤاكسینەكان چیتر سوودیان نەبێت دژی ئەو جۆرەی كە سەرهەڵدەدات”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×