خانەوادەی گەریلایەكی چارەنوس نادیاری روداوەكەی خەلیفان دێنە هەرێمی كوردستان
  2021-08-09       565       

خانەوادەی یەكێك لەو گەریلایانەی لە خەلیفان “لەلایەن پارتییەوە گەمارۆدران و چارەنووسیان نادیارە”، دێنە هەرێمی كوردستان و دەیانەوێت چارەنووسی كوڕەكەیان بۆ ڕوونببێتەوە.

ئاوێنه‌: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە بڵاویانكردەوە، لە ڕۆژی 26ی مانگی ڕابردوو هێزێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری خەلیفان گەمارۆی سێ گەریلای داوە و هێرشی كردوونەتە سەر، لەئێستادا چارەنووسی ئەو گەریلایانە دیار نییە.

ئاژانسی هەواڵی رۆژ نیوزی نزیك لە پەكەكە بڵاویكردەوە، ئەو بەیانییە خانەوادەی یەكێك لەو گەریلایانە، بەناوی “دژوار بەرخۆدان”، کە لە دایک و باوک و دوو برای پێکدێن، لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستانەوە بەرەو دەروازەی سێمێلکا بەڕێکەوتوون، دەیانەوێت بێنە هەرێمی كوردستان و سۆراغی چارەنووسی كوڕەكەیان بكەن.

هەپەگە تا ئێستا دووجار داوای ڕوونكردنەوەی چارەنووسی ئەو گەریلایانەی لە پارتی كردووە، بەڵام پارتی وەڵامی نەداونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×