كەمێك پێش ئێستا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وەك سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی دەستبەكار بوو.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كادیران و ئەندامانی و لایەنگرانی یەكێتیی لە مەراسیمێك كە لە بارەگای مەڵبەندی 1 ی سلێمانی بەڕێوەچوو، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وەك سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی دەستبەكاربوو.
پاشان شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند: بە پشتیوانی خەڵك یەكێتی دەكەینەوە بە یەكێتییەكەی جاران و هەوڵی سەرخستنی ئەو یەكێتییە دەدەین كە هەموومانی كۆكردۆتەوە.
لە بەشێكی قسەكانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتی: ''چه‌ندین یادگاریم هه‌یه له مه‌ڵبه‌نده له‌گه‌ڵ داده هێرۆ و هه‌ڤاڵان، له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وتراوه لیستی ماڵی مام غه‌درتان لێ كرا بێت، من به‌ناوی ماڵی مامه‌وه داوای لێبوردنتان لێ ده‌كه‌م ماڵی مام هه‌رگیز لیستی نه‌بوه، ئه‌گه‌ر ماڵی مام لیستی هه‌بێت ده‌بوو به چه‌ندین كتێب كه دبوایه به كتێبخانه‌ی گه‌رۆك ببرایه بۆ مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كان''.