وەزیرى کارەباى هەرێم: لەمانگی ئەیلولەوە كارەبای نیشتیمانی دەدرێتە كەرتی تایبەت
  2021-08-09       337       
وەزیرى کارەباى هەرێم رایگەیاند:" لەمانگی ئەیلولەوە كارەبای نیشتیمانی دەدرێتە كەرتی تایبەت".

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی ئابی 2021، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکەی دواین هەنگاوەکانی دابەشکردنى کارەباى نیشتیمانیان لەرێگەی کەرتی تایبەتەوە تاوتوێ کردوە و دوا قۆناغى ئامادەکردنى گرێبەستەکان بۆ بەتایبەتى کردنى کەرتى دابەشکردنى کارەبا گفتوگۆی لەسەر کراوە.

وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە:"  بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قۆناغی کۆتایی دایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادە دەکرێت، ئەوەش  دەبێتە هۆی "باشترکردنی دۆخی پێدانی کارەبا، کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی کارەبا".

 لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و وەرزی هاوین، خواستی هاوڵاتیان لەسەر کارەبا وەک هۆیەکی فێنکردنەوە زیاتر دەبێت و بەهۆیەش ساڵانە لەمانگی حوزەیراندا گۆڕانکاری لەخشتەی پێدانی کارەبادا دەکرێت.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×