هێز گەیشتە هەردوو خاڵی سنووریی باشماخ و پەروێزخان
  2021-08-09       394       

دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە ناردنی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی هەرێم بۆ خاڵە سنوورییەكان بەمەبەستی كۆنترۆڵكردن و نەهێشتنی كاری نایاسای و قاچاخ، هێز گەیشتە هەردوو خاڵی سنووریی باشماخ و پەروێزخان.

ئاوێنه‌:  ئێوارەی دوێنێ زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی ئاسایش گەیشتوونەتە خاڵی سنووریی پەروێزخان و لەگەڵ یەکە کارگێڕییەکانی خاڵە سنوورییەکەدا کۆبوونەتەوە و ئەمڕۆ جێگیر دەبن.

هاوکات ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایش لە شاری سلێمانییەوە ڕەوانەی خاڵی سنووریی باشماخ کرا، بڕیارە هێزەکە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی خاڵە سنوورییەکە جێگیربکرێت بۆ نەهێشتنی قاچاخچێتی و چاودێریکردنی زیاتر.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، بۆ ڕێگری لە قاچاخچێتی و یاساشكێنی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان و چەند خاڵێكی دیكەی گومرگی جێگیربكرێن، لە ئەمڕۆوە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی هەرێم سەر بە دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیردەکرێن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×