2021-08-09   214     
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان بەدواداچون بۆ هۆكاری خه‌رجنه‌كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ته‌رخانكراوه بۆ ئاودانی باخچه‌و پاركه‌كانی سلێمانی ده‌كات‌و ئاشكرایده‌كات، بڕیاره‌كه نێردراوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی، له‌و ڕوه‌شه‌وه داوای وه‌ڵام له‌و وه‌زاره‌ته ده‌كات.
ئاوێنە: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فه‌یسبوكی خۆی ئاشكرایكردوه، "ئەمڕۆ بەدواداچونم کرد بۆ ھۆکاری خەرجنەکردنی پارەی ئاودانی پارک‌و باخچەکانی سلێمانی".
ده‌شڵێت:"ھەرچەندە زیاتر لەمانگێکە لەئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەخەرجکردنی زیاتر لەچوار ملیار دینار دراوەو نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی کراوە، بەڵام تائێستا ئەم پارەیە خەرجنەکراوەو پێویستە ڕونکردنەوە بدرێت".
ده‌شڵێت:"ده‌ره‌نجامی خه‌رجنه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه وایكردوه زیاتر لە400 ھەزار مەتر گوڵ‌و چیمەن‌و پەرژین وشک ببن کە بەھاکەیان چەندین ملیۆن دۆلارە".
75 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر مه‌سرور بارزانی بڕیاریدا پاره بۆ ئاودانی باخچه‌و هه‌رێزه‌كانی سلێمانی ته‌رخان بكات‌و دواتریش د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕۆژی 7ی 7ی 2021 گشتاندنی به‌بڕیاره‌كه كردوه بۆ وەزارەتی دارایی، به‌ڵام وه‌ك عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاشكرایكردوه، تائێستا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێنه‌كراوه‌و به‌هۆیه‌وه 400 ھەزار مەتر چیمەن‌و گوڵ‌و گوڵزار وشک بون.