پەرلەمانتارێكی پارتی: پێویستە عێراق بەكردار هەنگاو لە دژی پەكەكە بنێت
  2021-08-09       380       


بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێویستە حكوومەتی عێراق بەكردار هەنگاو لەدژی چەكدارانی پەكەكە لە خاكی هەرێمی كوردستاندا بنێت، چونكە خۆیان هاوكارییان دەكەن و ناكرێت تەنها بەقسە باس لەوە بكەن كە پەكەكە كێشەیە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان.

ئاوێنه‌:  ناسر هەركی، پەرلەمانتاری پارتی، كە بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراقە، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە : ''هەمووان دەزانین پەكەكە كێشەیە، بەڵام پێویستە حكوومەتی عێراق كە لایەنی جێبەجێكارە بڕیاری خۆی هەبێت لەبارەی بوونی پەكەكە، بەڵام خاوەن بڕیار نین، چونكە سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگریی عێراق دەزانن پەكەكە خاكی هەرێمی كوردستان و عێراقیشی بەزاندووە و سەروەریی خاكی عێراقیشی پێشێل كردووە و لە شنگالیش هەر ماون و دەسەڵاتدارن و ئەوانەی لە حكوومەتیش بەشدارن پاڵپشتی لە پەكەكە دەكەن.''

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی راشیگەیاندووە: "پێویستە بڕیارێك هەبێت لە حكوومەتی عێراق كە نابێت هیچ هێزێكی بیانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەبێت، بۆیە پێویستە بە كردار ئەو كارە بكەن، نەك تەنها بەقسە نەبێت، چونكە لە شنگال ڕێككەوتن كراوە و جێبەجێ نەكراوە، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق لەدژی پەكەكە هەنگاو بنێت.''


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×