بەڕێوەبەرى چاودێرى و وردبینى و پشکنینی باجەکان رایگەیاند، باج "زیاد نەکراوە" بەڵکو ڕێک خراوەتەوە تا دور بن لە هەڵاوسان و کورتهێنانى بودجە و خزمەتگوزارى زیاتر بکەین.
ئاوێنه: هاوڕێ بەختیار، بەڕێوەبەرى چاودێرى و وردبینى و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى باجەکان لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم رایگەیاندوە، "به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌كادیمییه‌كان چه‌ندان پۆلێن هه‌یه بۆ دیاریكردنی جۆره‌كانی باج، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراو و ناسراوه لە هەرێمەکەمان باجی ده‌رامه‌ت، باجی خانوبه‌ره، باجی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی، باجی كۆمپانیاكان، باجی فرۆشراوه‌كان، باجی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، باجی زه‌وی به‌تاڵ، باجی كرێی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتییە. باجیش له هه‌رێمی كوردستان و عێراق یه‌ك شێوه‌یه، چونكه به هه‌مان یاسا كاریان پێ ده‌كرێت، بۆ نمونه له هه‌رێم كار به هه‌مان یاساكانی عه‌قار و باجی ده‌رامه‌تی عێراقی ده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان هه‌یه و به هیچ یاسایه‌ك له باج نه‌به‌خشراو بن، ئەوا به پێی یاساكانی باج له‌سه‌ری پێویسته و پابه‌ندكراوه باج بدات.
لەبارەی ئەوەی بۆچى لەسەر هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان پێویستە باج بدەن؟، هاوڕێ بەختیار وتی، "هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیان و داهاتیان هەیە لە دونیا، ملكه‌چن بۆ باج و به پێی یاسا پێویسته باج بده‌ن، به سیفه‌تێكی پابه‌ندكارانه حكومه‌ت هه‌ڵده‌ستێت به دانانى بڕێك باجی دیاریكراو به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاستی گوزه‌رانیان باشه، به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌ی گشتی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست و كۆی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاوڵاتیان و له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه و ده‌سته‌به‌ركردنی گوزه‌رانی و خزمه‌تگوزارییه‌كی باش بۆ هاوڵاتیان، حکومەت باج لە کۆمپانیا و خاوەن کار و پیشەکان وەردەگرێت بۆ خزمەتکردنى خودى ئەو هاوڵاتیانە و کەسانى هەژار و کەم دەرامەت و موچەخۆر، ئیتر لە ڕێگەى نەهێشتنى کەمهێنانى بودجەوە بێت یا خزمەتگوزارییەکانى دیکە کە حکومەت بە خۆڕایی دەیخاتە بەر دەستى هاوڵاتیان".
ئەوەشی خستەڕو، "باجی كۆمپانیاكان به یاسا ڕێكخراوه و دیاری كراوه، به شێوه‌یه‌ك 15% له ڕێژە‌ی قازانجیان وه‌رده‌گیرێت، باجی خاوەن کار و پیشەکانیش به پێی یاسا ڕێژە‌كه‌ی به‌رزبونه‌وه (تصاعد)ییه، واته له 3%ـوە ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته 15%، واتە دوای داشكاندنی لێخۆشبونه یاساییه‌كان و لێخۆشبونی منداڵ و ته‌مه‌ن و ئه‌و لێخۆشبونانه‌ی دیكه كه یاسا بۆی دیاری كردوه، پوخته‌ی ئەو قازانجەی كه ده‌مێنێته‌وه به ڕێژە لێى دەبڕدرێت، واتە لە دو ملیۆن دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات كه له‌و حاڵه‌ته‌دا باجەکەى 3%ـیە".
رونیشیکردەوە، له دوملیۆنی دوه‌م ڕێژە‌ی باجەکە ده‌بێته 5% و له دو ملیۆنی سێیه‌م و چواره‌م ڕێژە‌ی باجەکە ده‌بێته 10% و له شه‌ش ملیۆن به سه‌ره‌وه‌یش ڕێژە‌ی باجه‌كه ده‌بێته 15%، باجی كارمه‌ندانی حكومی و كه‌رتی تایبه‌تیش له هه‌ر مانگێك ملیۆنێك دینار لێخۆشبونی یاسایی هه‌یه، دوای ئه‌و ملیۆنه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له بڕی موچه‌كه‌ی جارانی 5% ده‌كرێت، واته بۆ هه‌ر مانگێك 5% ده‌كه‌وێته سه‌ر باجی ئەو بڕە پارەیەى کە لە سەروى ملیۆنێك موچەکەیەوەیە، بەم شێوەیە ئاسانکاری و لێخۆشبونێکى گەورە و بێ وێنە کراوە بۆ فەرمانبەرانى حکومەت و کەرتى تایبەت، واتە کۆى گشتى ئەو فەرمانبەرانەى کە باج دەدەن ناکاتە تەنانەت 2%ـیش.
هاوڕێ بەختیار جەختیش دەکاتەوە، "هیچ باجێكمان زیاد نه‌كردوه، به‌ڵكو ته‌نها پێشتر هه‌ندێك سه‌رچاوه هه‌بون به‌ده‌ر له یاسا ئه‌مانه باجیان لێ وه‌رنه‌ده‌گیرا، بۆ نمونه به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان كه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه یان هاورده‌ی ناوخۆ ده‌كران، پێشتر باجیان نه‌ده‌دا یانیش باجێكی ڕە‌مزییان ده‌دا، به‌ڵام ئێستا باجه‌كه ڕێك خراوەتەوه و ده‌بێت بیده‌ن، باج وه‌رگرتن به یاسا ڕێك خراوه و نرخه‌كه‌ی دیاری كراوه، بۆ نمونه باجى كۆمپانیاكان 15%یه، باجی ده‌رامه‌ت وه‌ك پێشتر ئاماژەمان بۆ كرد له 3% بۆ 15% یه، باجی خانوبه‌ره 9%ـیه، باجی زه‌وی به‌تاڵ 2%ـە".
ئەوەشی وت، "هه‌ندێك سه‌رچاوه هه‌بون پێشتر ده‌بو باج بده‌ن، به‌ڵام نه‌یانده‌دا، بۆ نمونه كارمه‌ندانی بیانی له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان پێشتر باجیان نه‌ده‌دا ئێستا ده‌بێت باج بده‌ن، باج له موبیعاتی هوتێله چوار ئه‌ستێره و پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌كان و چێشتخانه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان وه‌ر ده‌گیردرێت، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان باجه‌كانیان پێشتر له ڕێی دۆسیه‌كان و سه‌ردانیكردنی باجی ده‌رامه‌ت و كۆمپانیاكانه‌وه ده‌درا، به‌ڵام ئێستا ڕاسته‌وخۆ و به ڕێژە‌ی 5% له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن باجیان ده‌كه‌وێته سه‌ر، واتە باجەکە دەکەوێتە سەر خودى نەخۆشخانەکان نەوەک هاوڵاتیان".
هاوڕێ بەختیار وتیشی، "كۆمپانیا بیانییه‌كان له ساڵانی ڕابردودا كاتێك پڕۆژەكانیان ئه‌نجام ده‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان له كوردستان تۆمار بكه‌ن، هه‌ندێك كه‌موكورتییەکان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تەوە بو، پاره‌كانیان بۆ خه‌رج كراوه و وه‌ریان گرتوه به‌بێ ئه‌وه‌ی باجی ئه‌و پڕۆژانه بده‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكیان باجه‌كانیان به‌بێ كێشه داوه، بۆیه له‌مباره‌یه‌وه له كابینه‌ی نۆیه‌م بڕیاری توند ده‌رچوه و هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان پابه‌ند كراون كه هیچ كۆمپانیایه‌ك نابێت پڕۆژە‌ی پێ بدرێ كه ئه‌گه‌ر تۆمار نه‌كرابێ، ناشتوانێ هیچ پاره‌یه‌ك وه‌ربگرێ و بۆی خه‌رج بكرێت و بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی باج بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ندین دانیشتنی كردوه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه كردوه‌ته‌وه".