وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نوسراوێك لە سۆشیال میدیا سەبارەت بە دەرماڵەی بڕاوەی مامۆستایان چۆنیەتی خەرجكردنی بڵاوكراوەتەوە كە هیچ بنەمایەكی نییە.
ئاوێنە: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"سەبارەت بە بڵاوبونەوەی نوسراوێک لە سۆشیال میدیا کە تیایدا ئاماژەکراوە بە دەرماڵەی بڕاوە ( مقطوع)ی مامۆستایان و چۆنیەتی خەرجکردنی لەسەر بنەمای بەشە وانە، ڕایدەگەیەنین ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی نییە."
هەروەها وتوشیەتی"ھیچ نوسراوێکی فەرمی لەمبارەیەوە دەرنەچوە بۆ ئەم بابەتەو دەستکاریکردنی دەرماڵە لە دەسەڵاتی وەزارەتمان نییە."