وەزیری ناوخۆی هەرێم: بڕیاردراوە كە نابێت كارمەندی كۆمپانیا ئەهلییەكان موچەخۆری حكومەت بن
  2021-08-09       1258       

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، تێكەڵییەك و بۆشاییەكی یاسایی لە كاری كۆمپانیا ئەمنییەكاندا هەبوە بۆیە بڕیاردراوە هەر كەسێك موچەخۆری حكومەت یان پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە بێت، نابێ كارمەندی كۆمپانیا ئەمنییەكان بێت. دوپاتیشیكردەوە كە كامێراكانی چاودێری نادرێنە كەرتی تایبەت.

ئاوێنە: رێبەر ئەحمەد، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییەكان رایگەیاند، ‌ بڕیار دراوە دەبێت کارمەندەکانی کۆمپانیا ئەمنییەکان موچەخۆری حكومەت و کارمەندی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە نەبن.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ئاشكراشی كرد: ئەو پڕۆژەیاسایە هەلی کاری زۆر بۆ گەنجان دەڕەخسینێت، هەر کەسێك موچەخۆری حکوومەت بێت، ناتوانێت لە کۆمپانیا ئەمنییەکان کار بکات.

وتیشی، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 68 کۆمپانیای ئەمنی هەیە، کە دەبێت دوای دەرچونی یاساکە خۆیان لەگەڵی بگونجێنن.

له‌باره‌ی پێدانی كامێراكانی چاودێری به‌ كه‌رتی تایبه‌ت، دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ کامێراکانی چاودێری نادرێت بە کەرتی تایبەت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×