لە عێراق 67 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-08-09       286       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ هەزارو 619 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 67 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە: دو هەزارو 543 توشبو و 19 گیانلەدەستدانیان لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 43 هەزارو 563 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان نۆ هەزارو 619 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە دو هەزارو 543 توشبویان لە هەرێم بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە هەشت هەزارو 687 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 67 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە 19یان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×