هەپەگە: لە ئاڤاشین دو سەربازی توركیا كوژران
  2021-08-09       262       

هەپەگە، ئەمڕۆ دوشەممە، ئاشكرایكرد، لە چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی ئاڤاشین لە باشوری كوردستان، دو سەربازی توركیا كوژراون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، دوێنێ یەكشەممە 8ی ئاب، هێزەكانیان لە گردی سور لە ناوچەی ئاڤاشین، چالاكییەكدا دژ بە هێزێكی سوپای توركیا ئەنجامداوەو لە ئاكامدا دو سەربازی ئەو سوپایە كوژراون.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكدا، هەپەگە ئاماژەی بەوەدا كە دوێنێ هێزەكانی توركیا لەماوەی نێوان سەعات 12ی نیوەڕۆ تاوەكو 6ی ئێوارە، لە بۆردومانی ناوچەی ئاڤاشیندا پێنج جار گازی كیمیاییان دژی "تۆنێلەكانی شەڕ" لە مەیدانی وەرخەلێ بەكارهێناوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×