ئاڵوگۆڕ لە پۆستى سەرۆک زانکۆکانى سنورى پارێزگاى دهۆک ئەنجامدرا
  2021-08-09       312       

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، بەسەرپەرشتى و ئامادەبونى ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا، ئاڵوگۆڕى پۆستى هەریەک لە سەرۆک زانکۆکانى (دهۆک، پۆلیتەکنیکى دهۆک، زاخۆ)، لە سێ ڕێوڕەسمى جیادا لە دهۆک و زاخۆ بەڕێوەچو.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، هەریەک لە (د. داود سلێمان ئەتروشى) لە جێگەى (د. موسڵح دهۆکى) وەک سەرۆکى زانکۆى دهۆک و (دکتۆرە ئارى عادل عبدالقادر) لەجێگەى (د. عەدنان موحسین) وەک سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک و (د. ناظم سلێمان عبدالعزیز) لەجێگەى (د. لەزگین عەبدى) وەک سەرۆکى زانکۆى زاخۆ، دەستبەکاربون و ئاڵوگۆڕى پۆستەکانیان لەگەڵ یەکتر ئەنجامدا.

لە ڕێورەسمى ئاڵوگۆڕى پۆستەکاندا، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند: ئامادەکارییەکانمان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵى نوێى خوێندن دەستپێکردوەو پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە ١/٩ بەدواوە بەپێى ساڵنامەى زانکۆیی بە پلان و کارنامەى تازە دەستپێدەکات، بۆ ئەمەش داواى لە ستافی زانکۆکان کرد هاوکارى سەرۆکى زانکۆکان بن لە داڕشتنەوەى روئیاو پلانى زانکۆکانیان.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×