ئێران هەناردەی كارەبای بۆ عێراق راگرت
  2021-08-09       494       

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تۆڕی كارەبای ئێران، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، بەهۆی پێوێستی ناوخۆی وڵاتەكەیەوە، هەناردەی كارەبایان بۆ عێراق راگرتوە.

ئاوێنە: مستەفا رەجەبی مەشهەدی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تۆڕی كارەبای ئێران، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان، راشیگەیاندوە كە بەپێی ئەو گرێبەستانەی هەن، ئەمڕۆ هەناردەی كارەبایان بۆ ئەفغانستانیش بۆ 13 مێگاوات كەمكردۆتەوە لەكاتێكدا هەفتەی رابردو، ئاستی هەناردەی ئێران بۆ ئەو وڵاتە 100 مێگاوات بوە.

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تۆڕی كارەبای ئێران ئەوەشی خستۆتەڕو: ساڵی رابردو ئێران نزیكەی دو هەزار مێگاوات كارەبای هەناردە كردوە بەڵام ئەمساڵ بەهۆی پێداویستی ناوخۆوە ئەو بڕە بۆ 150 مێگاوات كەمكراوەتەوە.

ئەمساڵ لەزۆربەی شارو ناوچەكانی ئێران، كوژاندنەوەی كارەبای ماڵان بۆتە دیاردەیەكی رۆژانە، هۆكاری ئەوەش بەپێی قسەی بەرپرسانی وڵاتەكە بەرزبونەوەی ئاستی بەكارهێنانی كارەبایە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×