میدیاى سوریی، هاوپه‌یمانان بە دزینی نەوتی سوریا و فرۆشتنەوەی به‌هه‌رێمى كوردستان تۆمەتبار دەکەن
  2021-08-10       478       
میدیاى سوریی هێرشده‌كاته‌سه‌ر هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش‌و تۆمه‌تبارى ده‌كات به‌بردنى نه‌وتى ڕۆژئاواى كوردستان‌و سوریاو فرۆشتنه‌وه‌ى به‌هه‌رێمى كوردستان، له‌به‌رامبه‌ریشدا وتەبێژێك بەناوی ژوری ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵاین" ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئاوێنە: ئاژانسەکانی هەواڵی سەر بەڕژێمی سوریا هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە، گوایه‌ هێزەکانی ئه‌مریكا لەڕێگای دەروازەی سنوریی (وەلید)ەوە، دەیان تانکەر نەوت‌و بارهەڵگری پڕ لەدانەوێڵەیان لەناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردوە.

عەقید واین مارۆتۆ وتەبێژ بەناوی ژوری ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵاین" لەتویتێکدا لەهەژماری خۆی نوسیویه‌تى:"کاروانە بارهەڵگرە مەدەنییەکان بەشێوەیەکی ڕۆتینی کەلوپەل‌و پێداویستیی لەعێراقەوە بەرەو باکوری سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) دەگوازنەوە، بۆیە ئەو هەواڵانەی کە باس لەبردنی نەوت‌و زەیت‌و گەنمی ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن ئه‌مریكاوە دەکەن دورن لەڕاستییەوە".

مارۆتۆ لەبەشێکی تری تویتەکەیدا دەڵێت:"ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بریتییە لەهاوکاریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەجەنگی دژ بەداعش‌و پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوە، بۆئەوەش پشت بەبڕیاری ژمارە 2254ى ساڵی 2015ی ئەنجومەنی ئاسایش دەبەستێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×