حزبی دیموكرات، لەبارەی جێهێشتنی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە دەدات
  2021-08-10       2543       
جێگری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سی ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 450 تێكۆشەری حیزبە سیاسیەكانی ئێران تیرۆر كراون ئەدرێسی هەموانیش بۆ كۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە.

ئاوێنە: موستەفا مەولودی جێگری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان بە دەنیگی ئەمریكای ڕاگەیاند، تیرۆری تێكۆشەرانی سیاسی كوردی ڕۆژهەڵات لە باشور بەداخەوە تازە نییە، بەپێی ئامارێك ئێمە لەبەردەستماندایە لەو سی ساڵەی ڕابردوودا زیاتر لە 400 تا 450 كەس تێكۆشەری حیزبە سیاسیەكان تیرۆر كراون، ئەدرێسی هەموانیش بۆ كۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە.

وتیشی”لای هەموو كەس ئاشكرایە حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بەگشتی بەداخەوە دەستی زۆر ئاواڵایە لەڕێگەی جۆراو جۆرەوە پەیوەندی و هاتوچۆی ڕۆژانە لەو وڵاتە هەیە، بۆیە زەمینەیەكیش هەیە كە كۆماری ئیسلامی بتوانێت لە عێراق بەگشتی و لە هەرێمی كوردستانیش كە ئۆپۆزیسیۆنی كوردی لێیە زۆرتر بتوانێت زەفەر بەرێت، لەڕۆژی یەكەمەوە كە من لەوێ بووم ئارامی بەو مانا كاملەی هەر نەبووە، بەڵام ئێستا بە بەڵگەی نەخشی زۆرتری ئێران لە عێراق بەگشتی و لەهەرێمیش بەداخەوە ئارامی كەمترە و نیگەرانیەكەی ئێمە زۆرترە”.

ئاشكراشیكرد، زۆر ئاساییە كاتێك ئەندامێكمان تیرۆر دەكرێت، دەبێت خوێندنەوەیەكی تازە بۆ بارودۆخی ئەمنی خۆمان بكەین، ئەوەندەی پەیوەندی بەخۆمانەوە هەیە كە هەندێك بەرنامەی تۆكمەتر دابنێین، ئەوەی دیكەش ئەوە لێپرسراویەتی یاسایی و ئەمنیە لەئەستۆی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانە دەبێت ئەوان مشورێك بخۆن لەو بارودۆخە ناخۆشە.

دەربارەی ئەو دەنگۆیەی باس دەكرێت كە حكومەتی هەرێم هۆشدارییان داوەتە لایەنە كوردییە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لە ئەنجامنەدانی چالاكی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران، ناوبراو لەوبارەو ڕایگەیاند، بەهەرشێوەیەك بێت بۆخۆمان بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی سیاسی هەرێمی كوردستان وامانكردووە ڕەچاوی ئاسایشی ئەم ناوچەیە بكەین، بۆیە ئەو تێكۆشانانە دەكەین كە زیان بەهەرێمی كوردستان نەگەیەنێت و لێپرسراویەتی یاسایی بۆ هەرێم دروست نەكات.

ئاشكراشیكرد، بەهەرشێوەیەك خەریكی كارو چالاكی خۆمانیین ئەگەر ڕاسپاردەیەكی هەرێمی كوردستانیش هەبووبێت هەم بارودۆخی خۆمان ڕوونكردووەتەوەو هەم لێپرسراویەتی ئەوانمان دەستنیشانكردووە، داوایەكی وا لە ئێمە نەكراوە هەتا ئێمە خاكی هەرێمی كوردستان بەجێبهێڵین.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×