سەمیر هەورامی: ھێزە‌كانی ئاسایش لە‌ دە‌روازە‌كان دە‌مێننە‌وە‌
  2021-08-10       331       
وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ڕایدەگەیەنێت،"هەنگاوی کرداری بۆ رێگریکردن لە قاچاخچێتی دەروازە سنورییەکان گیرایەبەر،ھیچ یاسا شكێنییە‌ك لە‌ ماوە‌ی 24 كاتژمێری رابردوو ئە‌نجام نە‌دراوە‌".

ئاوێنە: سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگە‌یاند،"قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سە‌ر بە‌ دە‌زگای ئاسایشی ھە‌رێم لە دەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیر بكرێن، لە‌ دوێنێوە‌ ھێزە‌كە‌ بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنی دەستبەکاربوون".

ئاماژەی بەوەشداوە،"پرۆسە‌كە‌ بە‌ردەوام دە‌بێت و خودی قوباد تاڵە‌بانی بە‌ردە‌وام لە‌سەر خە‌تە‌ لە‌گە‌ڵ ھێزە‌كانی ئاسایش و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی تر بۆ ئە‌وە‌ی رێگری تە‌واو بكرێت لە‌ھە‌ر یاسا شكێنییە‌ك كە‌ ئە‌گە‌ری روودانی ھە‌بێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،" لە‌ماوە‌ی 24 كاتژمێری رابردوو و بەهۆی ئەو هێزانەوە ھیچ جۆرە‌ كارێكی نایاسایی ئە‌نجام نە‌دراوە‌ و ھێزە‌كانی ئاسایش و ھێزە‌كانی تری دە‌روازە‌كان توانیویانە‌ رێگریی تە‌واو بكە‌ن لەهەر هەوڵێكی قاچاخچێتی".

ئاشكراشیكردووە،" ھێزە‌كانی ئاسایش بە‌ردە‌وام دە‌بن لەئەرکەکانیان و لە‌دە‌روازە‌كان دە‌مێننە‌وە‌، ئەمە‌ ھەنگاوێكی گرنگە بە‌ئاڕاستە‌ی چاکسازی و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×