ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لە سلێمانی دروستدەكات
  2021-08-10       451       
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە ‎سلێمانی دروستدەكەن و بەمزووانەش دەکەوێتە کار.

ئاوێنە: کونسوڵخانەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، “‏ئێمە گەیشتوینەتە قۆناغێکی زۆر هەستیاری پەتاکە، خۆپارێزی و چاودێریی پزیشکیی پێویست دوو کاری سەرەکین”.

‎باسی لەوەشكردووە، “ئەڵمانیا خۆشحاڵە بە هاوکاریکردنی ‎هەرێمی کوردستان بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی نوێی تایبەت لە ‎سلێمانی بە 100 قەرەوێڵە و 38 وێستگەی چاودێریی چڕەوە، بەمزووانەش دەکەوێتە کار”.

دروستكردنی ئەو نەخۆشخانەیە لە سلێمانی لەكاتێكدایە، ڕێژەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندایە و ژمارەی قوربانییەكان لە بەرزبوونەوەدان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×