ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌می كرد
  2021-08-10       676       
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 12.155 (دوازده‌ هه‌زار و سه‌د و په‌نجا و پێنج) پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 2069 (دو هه‌زار و شه‌ست و نۆ) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 976 (نۆسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش) توشبو چاكبونه‌وه‌، 19 (نۆزده‌) توشبوش مردون.

ئاوێنە: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا 12.155 (دوازده‌ هه‌زار و سه‌د و په‌نجا و پێنج) پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 2069 (دو هه‌زار و شه‌ست و نۆ) توشبو تۆماركراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 976 (نۆسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش) توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 19 (نۆزده‌) كه‌سیش مردون، 5 (پێنج) كه‌سیان له‌ هه‌ولێر، 6 (شه‌ش) كه‌سیان له‌ سلێمانی، 5 (پێنج) له‌ دهۆك و 2 (دو) له‌ گه‌رمیان و كه‌سێكیشیان له‌ راپه‌ڕین بو.

به‌گوێره‌ی ئاماری دوێنێ دوشه‌ممه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆی 13.102 (سێزده‌ هه‌زار و سه‌د دو) پشكنینی كۆرۆنا، 2543 (دو هه‌زار و پێنجسه‌د و چل و سێ) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران، 736 (حه‌وتسه‌د و سی و شه‌ش) توشبو چاكبونه‌وه‌، 19 (نۆزده‌) توشبوش مردن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×