قوباد تاڵەبانی: حکومەت لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی گەندەڵی بەردەوام دەبێت
  2021-08-10       241       
جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی و کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی گەندەڵی بەردەوام دەبێت.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە‌ ھە‌ولێر ئە‌مڕۆ 10ی ئابی 2021 لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ڕۆبێرتۆ پالەدینۆ کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان كۆبووەوە لەبارەی كۆمەڵێك پرس گفتوگۆیان كرد، هاوكات لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا و قوباد تاڵەبانی، دۆخی ناوخۆی یەکێتی و هەنگاوە چاکسازییەکانی ئەم دواییەی بۆ شاندی میوان ڕوون كردەوە.

باڵیۆزی ئەمەریكا دووپاتیكردەوە، هاوپەیمانان پابه‌ندن بە شەڕی داعش و پاڵپشتی ئەمریکای بۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە.

هەروەها ڕۆڵی قوباد تاڵەبانی به‌ گرنگ زانى له‌ هەنگاوەکانی چاکسازیی، لەنێویاندا چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و جەختیكردەوە "ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاکاندا، بە تایبەتیش لە بوارەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت".

هاوكات هەردوولا هاوڕابوون، كە‌ گرنگە‌ لە کاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بێت.

قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، حکومەت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی و کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی گەندەڵی بەردەوام دەبێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×