لە دوو ساڵدا نزیکەی 14 هەزار هێڵی زێدەڕۆی کارەبا بڕدراوە
  2021-08-10       176       
وەزارەتی کارەبا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا توانیویەتی نزیکەی 14 هەزار هێڵی کارەبای زێدەرۆیی ببڕێت. لە هەمان کاتدا بەستنی پێوەری زیرەک، رێگایەکی دیکەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبا و تا ئێستا لە کۆی یەک ملیۆن و 600 هەزار هاوبەشی کارەبا، 800 هەزار پێوەری زیرەک بەستراوە.

ئاوێنەە: لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کارەبا دەستی برد بۆ بڕینی هێڵەکانی کارەبای زێدەڕۆ و هەر لەسەرەتاشەوە لەو گەڕەکانە دەستیپێکرد کە بە گەڕەکی دەوڵەمەندان و بەرپرسان ناویان دەرکردووە.

لە ماوەی دوو ساڵدا توانیویانە 13 بۆ 14 هێڵی سەرپێچی سەر تۆڕەکانی کارەبا ببڕن، جگە لەوەش لەگەڵ دانانی پێوەری زیرەک لە هەر شوێنێک کۆتایی بە حاڵەتەکانی زێدەڕۆیی دێنین".

تائێستا 800 هەزار پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستراوە، ئەمەش کاریگەری هەبووە بۆ گەڕانەوەی وزەی کارەباوە"
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×