سوپای توركیا لە هەفتانین بە چەکی قورس کرانە ئامانج
  2021-08-10       399       
هێزەکانی گەریلا لە گردی دووپشک لە هەرێمی هەفتانین، دووجار بە چەکی قورس داگیرکارانیان کردە ئامانج.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژبە سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەندروێکی بڵاوکردەوە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٦:١٥ بۆ ٠٨:٣٠ خولەکی بەیانی، لە مەیدانی منین لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی دووپشک لە هەرێمی هەفتانین، دووجار بە چەکی قورس و سەرکەوتووانە دووژمن کرایە ئامانج.

هەروەها هاتووە: دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی ئاڤاشین لە بەرامبەر بەرخۆدانی سەرکەوتووانەی گەریلا داماوە و بە ڕێبازی شەڕی چەپەڵ هێرش دەکاتە سەر تۆنێلەکانی شەڕ، هەموو ڕۆژ ڕێژەیەکی زۆر گازی کیمیاویی بەکاردێنێت و تاوانی شەڕ ئەنجامدەدات.

روونیشیدەکاتەوە:  سوپای تورک، ٩ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی تا ٠٧:٠٠ی ئێوارە لە هەرێمی ئاڤاشین، پێنج جار بە گازی کیمیاویی هێرشی کردە سەر تۆنێلەکانی شەڕ، لە مەیدانی وەرخەلێ، هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ تا ١٠:٤٠ خولەکی شەو، تۆنێلەکانی شەڕیان لە گردی سۆر و وەرخەلێ بۆردوومانکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە کە جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ناوچەکەدا بەردەوامە.

ئەوەش هاتووە: ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ بۆ ٠٦:٠٠ی ئێوارە، مەیدانی کافیا لە هەرێمی گارە، بە فڕۆکەی جەنگیی دووجار بۆردوومانکرا.

لە بەردەوامییدا هاتووە: ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە کاتژمیر ٠٩:١٠ خولەکی شەو بۆ ٠١:٣٠ی نیوەشەو، هێلیکۆپتەر بەسەر مەیدانەکانی بانیستا، تابوری عەرەبان، گردی سلێمان و گردی سپی-دا سووڕانەوە.

لە کۆتاییشدا هاتووە: لەم هێرشانەدا، هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×