2021-08-10   497     
وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازی ھەوڵی بەگەرخستنەوەی کارگە لەکارکەوتوەکان دەدات بەمەبەستی زیادکردنی بەرھەمی خۆماڵی.
ئاوێنه: ئهمرۆ سێشەممە، لەمیانی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەبواری پیشەسازی، عەلی عوسمان بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پێشەسازی ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازی ھاوکاری ھەموو کارگەکان دەکات بەوانەشی لەکارکەوتون دوبارە دەست بەکاربکەنەوە بەمەبەستی زیاتر کردنی بەرھەمی خۆمالی تا ئاستی ھەناردەکردن.
راشیگەیاند، لەھەمواری یاسای پیشەسازیدا برگەیەک زیاد دەکەن بۆئەوەی کارگەی بینایش بتوانێ کاری بەرھەمھێنانی لەکوردستان بکات.
دوای بەسەرکردنەوەش کۆڤان جەلال رۆژبەیانی بەرێوبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بەڵێنی بەخاوەن کارگەکاندا کە ھەموو پشتیوانی و ھاوکاریەکی خاوەن کارگەکان دەکەن بۆئەوەێ چیتر کەلوپەلی دەرەوە بەکارنەھێنن و پشت بەکەلوپەلی ناوخۆ ببەستن.