2021-08-10   711     
کەمال محمد، وەزیری کارەبای ههرێم دهڵێت، بەپێی یاساو رێنمایی، هەر هاوبەشێکی کارەبا ئەگەر دوو جار بەسەر یەکەوە کرێی کارەبا نەدات، کارەباکە دەبرێت، "بەڵام ئێمە دۆخی هاوڵاتیانمان لەبەرچاو گرتووەو کارەبای کەسمان نەبڕیوە."
ئاوێنه: بهپێی ههواڵی وهزارهتی كارهبا، کەمال محمد ڕایگهیاندووه، "بە پێی یاسا و رێنمایی، هەر هاوبەشێکی کارەبا ئەگەر دوو جار بە سەر یەکەوە کرێی کارەبا نەدات، کارەباکە دەبرێت، بەڵام ئێمە دۆخی هاووڵاتیانمان لە بەرچاو گرتووە و کارەبای کەسمان نەبڕیوە." وتیشی، "لەماوەی نۆ مانگدا، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە %15ی لێخۆشبوون بۆ قەرزی کرێی کارەبا هەبوو. ئێستا قەرزی هاوبەشانی کارەبا دەکەینە 12 قیست، کە دەتوانن مانگانە لەگەڵ کرێی کارەباکەیان بدەن."
لهبارهی دۆخی كارهباوه ناوبراو ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه چەند رۆژێکە رەوشی کارەبا باشتر بووە، ئەوەش پەیوەندی بەگەڕانەوەی دوو یەکەی کۆمپانیای ماس هەیە کە لە رۆژی 15 ی حوزەیران، پێنج یەکەی کۆمپانیاکە بەهۆی چاکسازی لە کار کەوتن و دواتر بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت 40 ملیۆن دۆلار وەک حەقدەست بۆی تەرخان کرا و دوو یەکەی بەکار خراوە. ئێستا بە شێوەیەکی مامناوەندی رۆژانە 15-16 کاتژمێر کارەبا لە سەرانسەری ھەرێم دەدرێت.
وهزارهتی كارهبا دهڵێت، "لە شەش مانگی کۆتایی 2019، شەش مانگی یەکەمی کابینەی نۆیەم 6 هەزار سەرپێچی لابراون، لە ساڵی 2020 گەیشتە 10 هەزار سەرپێچی و لە ماوەی 7 مانگی ئەمساڵیش 5 هەزار سەرپێچی لابراون، کە دەکاتە 21 هەزار سەرپێچی. بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان و پێدانی کارەبا لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە بە هەندێ شوێنی وەک (بازرگانی، ماڵ و پێشەسازی) لیژنەیەک بە ئەندامەتی هەر چوار وەزارەتی ( کارەبا، داد، شارەوانی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو) پێکهات، پێدانی کارەبا بەم شوێنانە بەم مانایە نییە کە رەواتی بدات بەوەی کە بە یاسایی دروست کراون، بەلکو تەنیا بۆ خەملاندنی کارەباکەی بووە."
کەمال محمد ئهوهشی وتووه، "تا ئێستا 800 هەزار پێوەری زیرەک لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەستراون. بەر لەپرۆژەی پێوەری زیرەک بە فیڕۆچوونی کارەبا لە%44 بوو، ئێستا بۆ %36 نزم بووەتەوە. لە %12 بە فیڕۆچوونی کارەبا بابەتێکی تەکنیکییە و لە تەواوی جیهاندا هەیە. بە هۆی پێوەری زیرەکەوە، لە 7 مانگی 2021 لە بەروارد لەگەڵ 7 مانگی 2019، بە رێژەی 3.12 کاتژمێر کارەبامان زیاتر داوە."