2021-08-10   344     
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بەداعش جهخت لهوه دهكاتهوه کە گۆڕانکاری لەئەرکی ھێزەکانیان لەعێراق ڕوینهداوه.
ئاوێنه: واین مارۆتۆ، وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لەھەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان بەردەوامن لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەعێراقو نوسیویەتی:
"ھیچ گۆڕانکارییەک لەئەرکی ھاوپەیمانان لەگەڵ ھاوبەشەکانی لەھێزە ئەمنییەکانی عێراقو ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ شکستھێنان بەپاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، نەکراوە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت كه رۆژی یەکشەممەی ڕابردو ھێزی (OTH) سەر بەھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لەعێراق کشایەوەو گەڕایەوە بنکەی بۆرینگ لەکوێت.