2021-08-10   476     
تیمی کوردستانی عێڕاقی ڕێكخراوی (CPT) ئهمریكی بڵاویكردهوه كه لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١وە تاوەکو ئێستا، بەلایەنی کەمەوە ١٩ ھاوڵاتی مەدەنی لەھەرێمی کوردستان بەھۆی بۆردومانەکانی سوپای توركیاوە برینداربون.
ئاوێنه: تیمی کوردستانی عێڕاقی ڕێكخراوی (CPT) ئهمریكی ڕایگهیاندووه، بەھۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاوه بۆسەر گوندی بۆسەل لەناحیەی دەرکار، ھاوڵاتییەکی مەدەنی بەسەختی برینداربو.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه كه دوێنێ کاتژمێر ٣:٥٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، گوندی بۆسەل لەناحیەی دەرکار لەھەرێمی کوردستان، بەچڕی لەبارەگا سەربازییە نوێیەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا. بۆردوومانەکان بوونە ھۆی برینداربوونی عەبدولرەحمان یوسف-ی تەمەن ٥٥ ساڵ کە خەڵکی گوندی بۆسەل-ە.
رێكخراوهكه دهڵێت، لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تاوەکو ئێستا، بەلایەنی کەمەوە ١٩ ھاوڵاتی مەدەنی لەھەرێمی کوردستانی عێراق بە ھۆی بۆردوومانەکانەوە برینداربوون.