كازمی دەستگیركردنی بكوژانی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلای ڕاگەیاند
  2021-08-11       490       
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداریی پرسەی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلای كرد، كە لەكاتی لابردنی زیادەڕۆییدا كوژرا، دەستگیركردنی بكوژانی ڕاگەیاند، هەڵمەتێكی لابردنی زیادەڕۆییشی بەناوی قوربانییەكەوە ڕاگەیاند.

ئاوێنە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، كازمی ئەمڕۆ چووەتە كەربەلا و بەشداریی پرسەی عەبیر خەفاجی سەرۆكی شارەوانیی شارەكەی كردووە، كە دوێنێ لەكاتی لابردنی زیادەڕۆییدا كوژرا، بە بنەماڵەی كوژراوەكەی ڕاگەیاندووە، تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستگیرکراون و ڕادەستی دادگا دەکرێن.

مستەفا کازمی بەگشتیش لەسەر دەرچووان لە یاسا و بكوژان قسەیكردووە، وتویەتی، ڕێکاری زۆر توندتر بەرامبەر ئەوانە دەگرنەبەر کە سەروەریی یاسا پێشێلدەکەن و ڕێگە بە دروستکردنی ئاژاوە نادەن.

هەر لەو سەردانەدا، هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی تاوانەكە، بكوژەكەی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلایان بە دەست و چاو بەستراوی هێنایە بەردەم كازمی.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵمەتێكی لابردنی زیادەڕۆیی لە تەواوی عێراق ڕاگەیاند بەناوی “هەڵمەتی عەبیری پاڵەوان”.

دوێنێ سێشەممە، عەبیر سەلیم سەرۆکى شارەوانیى کەربەلا سەرپەرشتیی هەڵمەتێكی لابردنی زیادەڕۆیی كردووە لە شارەكە، دەستڕێژی گوللـەی لێكرا و بریندار كرا، دواتر لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×