هاوسەرۆکی هەدەپەی موش بەلما نێرگز دەستگیر کرا
  2021-08-11       349       

بەلما نێرگز هاوسەرۆکی هەدەپەی موش ئەم بەیانییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیر کرا.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵی ئاژانسی فورات، پۆلیسی تورک ئەم بەیانییە هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەلەم نێرگز هاوسەرۆکی هەدەپەی موش‌و دەستگیریان کرد. 

دوای دەستگیرکردنی بردیان بۆ بارەگای هەدەپە و دەستیان بە پشکنینی بارەگاکە کرد.  دوای ئەوە پشکنینی بارەگاکەی هەدەپە هاوسەرۆکی هەدەپەی موش-یان برد بۆ لقی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری موش و داواکاری گشتی بڕیاریدا 4 رۆژ لە دەست بەسەریدا بمێنێتەوە. 
ئاأانسەکە دەڵێت "تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی رانەگەیەندراوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×