د.سه‌باح هه‌ورامی: پێم وانییە بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ لەسلێمانی بتوانرێت جێبەجێ بكرێت
  2021-08-11       467       

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت:" دۆخی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئاستێكی بەرزدایە و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەدەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆیە، بەڵام پێم وانییە لەسلێمانی بتوانرێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت."

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد:" لە ئێستاد دۆخی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووە بە ئاستێكی بەرز و نەخۆشخانەكان پڕبوون لە تووشبووی كۆرۆنا، بە تایبەت بەشی چاودێری چڕ ژمارەیەكی زۆر نەخۆشێ تێدایە".

وتیشی:" ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە بەرگری لەشیان زیاترە لەو كەسانەی كە ڤاكسینەكەیان وەرنەگرتووە، واتا ئەگەری تووشبوونی ئەو كەسانەی ڤاكسیناین وەرگرتووە بە ڤایرۆسەكە كەمترە و ئەگەر تووشیش بن مەترسی كەمتریان لەسەرە"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×