شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ناعەدالەتی زۆركراوە بۆیە دەبێت لێپرسینەوە بكرێت
  2021-08-11       647       

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت "ناعەدالەتی زۆركراوە بۆیە بەبێ چاوپۆشی دەبێت لێپرسینەوە بكرێت".

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ  چوارشەممە ١١-٨-٢٠٢١، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەمەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی، لەگەڵ ژمارەیەك لەجێگران و كارگێڕانی مەڵبەند كۆبۆوەو رایگەیاند "یەكێتی، یەكێتی كۆمەڵانی خەڵكە، هەر بەرپرسێكیش لەئاست داواكاری خەڵك نەبوبێت و پۆستەكەی نەخستبێتە خزمەتی خەڵكەوە، ئەوە گوزارشت لە سیاسەت و بڕیاری یەكێتی ناكات، بۆیە پێتان دەڵێین بمانبوورن، دەزانین ناعەدالەتی زۆركراوە، بۆیە بەبێ چاوپۆشی دەبێت لێپرسینەوە بكرێت و ئەم چاكسازییە بەردەوام دەبێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×