پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بەزەبری هێز سەرانەی وەگرتوە
  2021-08-11       1131       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بە زەبری هێز سەرانەی لەخاوەن خواردنگەیەک وەرگرتبو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند"پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک کە خاوەنی خواردنگەیە سکاڵای لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە بەزەبری ھێز سەرانەی لێ سەندوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار."

وتوشیەتی"دواترو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ز. ج. غ. لەدایکبوی 1999) لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیربکرێت و دەستیش بەسەر دەمانچەکەیدا بگیرێت."

پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە كە تۆمەتباری ناوبراو لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتوە تۆمەتباری ناوبراو لەسەر دۆسیەیەکی دیکە لەبنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×