وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، رەتیكردەوە كە لە كۆبونەوەی نێوان عەلی
باپیر و بافڵ تاڵەبانیدا، باسی ژەهرخواردكردنی هاوسەرۆكی یەكێتی كرابێت.
ئاوێنە: رۆژی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31/7/2021 وه‌فدێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی
كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سه‌ردانی مه‌كته‌بی
سیاسیی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانیی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی‌و
وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تییه‌وه پێشوازیی كران و كۆبونه‌وه‌یه‌كیان
ئه‌نجامدا.
وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكی نوسراودا
وتویەتی"ئەوەی لەلایەن ھەندێك رۆژنامەنوسەوە باس دەکرێت بە ناوی مامۆستا عەلی
باپیرەوە لەسەر دەنگۆی ژەھرخواردکردنی ھاوسەرۆکی یەکێتی و گوایە لە دیداری لەگەڵ بەرێز
کاک بافڵ تاڵەبانی باسکرابێ، دورە لە راستییەوە."
دەقی لێدوانەكە...
لێدوانێک لە وتەبێژی کۆمەڵی دادگەرییەوە
بۆ ئاگاداری ھەمو لایەک، ئەوەی لەلایەن ھەندێك رۆژنامەنوسەوە باس دەکرێت بە
ناوی مامۆستا عەلی باپیرەوە لەسەر دەنگۆی ژەھرخواردکردنی ھاوسەرۆکی یەکێتی و گوایە
لە دیداری لەگەڵ بەرێز کاک بافڵ تاڵەبانی باسکرابێ، دورە لە راستییەوە.
وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری
11ـی ئاب 2021