ئومێد خۆشناو: بیری ئاو بۆ گەڕەكی باداوە لێدەدەین و لێپچێنەوە لە موختاری گەڕەكەكەش دەكەین
  2021-08-11       924       

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لێپێچینەوە لەو موختارە دەكەین كە تۆمەتباركراوە بە هێرشكردنە سەر چەند میدیاكانرێك لەمیانی ناڕەزایەتییەكانی ئەمڕۆی دانیشتوانی گەڕەكی باداوەی شاری هەولێردا بەهۆی كەمئاوییە. دەشڵێت: لە سبەێنێوە دەست بە لێدانی بیر بۆ ئەو گەڕەكە دەكەن.

ئاوێنە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی کەمئاوییەوە، دانیشتوانی گەڕەکی باداوەی هەولێر هاتنە سەر شەقام و ناڕەزاییان دەربڕی.  

بەپێی راگەیەندراوێكی سەنتەری میترۆ، لەمیانی خۆپیشاندانەكەدا لەلایەن موختاری گەڕەكی باداوەو چەند كەسێكی دیكەوە كە جلی مەدەنییان لەبەردا بوە، هێرشكراوەتە سەر تیمی كەناڵەكانی ئێن ئاڕ تی و سپێدە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەوبارەیەوە، بە روداوی وتوە "بەدڵنیاییەوە لێپێچینەوە لەو موختارە دەکەین و لە ئەگەری سەلماندنی ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کراون، هەم یاسا کاری خۆی دەکات و هەم ئێمەش رێکاری خۆمان دەبێت."

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئومێد خۆشناو لەبارەی چارەسەركردنی گرفتنی كەمئاوی لەو گەڕەكە، وتویەتی"بەدواداچونمان بۆ گرفتەکانی گەڕەکی باداوەی هەولێر کردوەو قایمقامی هەولێر بە نوێنەرایەتی پارێزگار سەردانی گەڕەکەکەی کردوەو بڕیارماندا وەکو چارەسەرێکی خێرا، بە تانکەر ئاویان بۆ بنێرین و لە سبەی پێنجشەممەشەوە دەست بە لێدانی بیر دەکەین بۆیان."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×