فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی دەرچو
  2021-08-11       1804       
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی و رێبوار جاف، بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕێكی نزیك لە ماڵی تاڵەبانی، دادگای چەمچەماڵ بە تۆمەتی "رفاندنی هاوڵاتییەك" فەرمانی دەستگیركردنی بۆ رێبوار جاف، بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی دەركردوە.

ئاوێنە: ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن، ئەمشەو چوارشەممە بڵاویكردۆتەوە"بەتۆمەتی رفاندنی هاوڵاتییەک، دادگای چەمچەماڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ رێبوار جاف، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لەچەمچەماڵ دەرکرد، کە هاوکات بەرپرسی سەنتەری زانیاری سلێمانی سەربە دەزگای زانیارییە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بە گوێرەی زانیارییەکان فەرمانی دەستگیرکردنەکە بە پێی ماددەی 421ی یاسای سزادانی عێراقییە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×