زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی چەمچەماڵ خەرج دەكرێت
  2021-08-11       365       

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی چەمچەماڵ خەرج بكرێت.

ئاوێنە: نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەوت ملیارو 680 ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرۆکی حکومەت، دەزگا پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپاردوە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەشێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ.

دەقی راگەیەندراوەكە...

راگەیاندراوێک لە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ، لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەفت ملیارو شەشسەدو هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت.

هەروەها سەرۆکی حکومەت، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردوە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەشێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئابی 2021

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×