دەستەی گومرگی عێراق: بەهۆی چاكسازی و كۆنتڕۆڵكردنی زیاتری خاڵه‌ سنوریه‌كان داهات زیادیکردوە
  2021-08-12       406       
دەستەی گومرگی عێراق رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا و بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای گومرگی 526 ملیار دینار داهاتیان هەبوە و بەهۆی جێبه‌جێكردنی چاكسازی، كۆنتڕۆڵكردن و وردبینی زیاتری خاڵه‌ سنوریه‌كان داهاتی دەروازەکان زیادیکردوە.

ئاوێنە: دەستەی گومرگی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، داهاتی خاڵه‌ گومرگیه‌كانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئەمساڵ، زیاتر له‌ 526000000000 (پێنج سەد و بیست و شەش) ملیار دینار بوه‌ و په‌یڕه‌وكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی كاریگه‌ری هه‌بوه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی باج و گومرگ.

ئەوەش هاتوە، ساڵی 2020 داهاتی دەستەی گومرگی عێراق ترلیۆنێك و 17 ملیار دینار بوە، بۆیە ئەمساڵ بەهۆی باشبونی باری ئابوری و گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكییه‌ بازرگانییه‌كان کاریانکردوە بۆ بەرزکردنەوەی داهاتەکان.

چاكسازی، كۆنتڕۆڵكردن و وردبینی زیاتری خاڵه‌ سنوریه‌كان داهاتیان زیادکردوە
دەستەی گومرگی عێراق دەڵێت، چاكسازی، كۆنتڕۆڵكردن و وردبینی زیاتری خاڵه‌ سنوریه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبونی داهات بون.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×