هەرێمی کوردستان داوای گەرەنتی ئەمنی کردوە بۆ دوای کشانەوەی سوپای ئەمریکا
  2021-08-12       1440       

بەرپرسێکی باڵای سەربازیی عێراق ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان داوای گەرەنتی ئەمنی کردوە بۆ دوای کشانەوەی سوپای ئەمریکا لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان.

ڕۆژنامەی عربی جدید-ی قەتەری لەژمارەی ئەمڕۆیدا بابەتێکی لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان بڵاوکردۆته‌وه‌و ڕایگەیاندوه‌، "هەرێمی کوردستان هەردوو لایەنی عێراقیی‌و ئەمریکی ئاگادارکردوەتەوە، کە گەرەنتی ئەمنی بدرێتە هەولێر بەر لەکشانەوەی ئەمریکا".

هەر بەگوێرەی ڕۆژنامە قەتەریەکە، "هەرێم داوایکردوە سنورەکانی بپارێزرێت، هەروەها میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەنزیک هەرێم دوربخرێنەوە".

بەشێک لەچاودێرانی سیاسی پێشبینییان کردوە، کشانەوەی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر بنکەی سەربازیی هەریر نەبێت، ئەمریکا بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەو بنکە سەربازییە لەهەولێر بهێڵێتەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان بێهیوا بوە لەمانەوەی ئەمریکا لەعێراق.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×