لیژنەی سامانە سرووشتییەكان:لەسەر كەمكردنەوەی نرخی بەنزین كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت
  2021-08-12       267       

جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و پەرلەمان و نوێنەری پارێزگاكان لەسەر كەمكردنەوەی نرخی بەنزین كۆدەبنەوە و دوو رێگاش هەن بۆ ئەو مەبەستە.

ئاوێنه‌: گولیزار رەشید سندی پەرلەمانتاری پارتی و جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان  بە ماڵپەڕی حزبەكەی وتووە، چاوەڕێ دەكەین ژورێك بۆ تاووتوێ كردنی نرخی بەنزین و كەمكردنەوەی نرخەكەی دروست بكرێت، نوێنەری وەزارەت و پەرلەمان و هەر سێ پارێزگاكە كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن، لەبارەی هۆكاری گران بوونی نرخی بەنزین كە ئێستا جارێكی دیكە نرخەكە بەرزبۆتەوە.

رونیشیكردووەتەوە، بەنزین كە لە ئێران دێت گران بووە و تا دەگاتە هەرێمیش نرخەكە گرانتر دەبێت، هۆكارێكی دیكە ئەوەیە كواڵێتی بەنزین خراپ بووە بۆیە وەزارەت هەندێك مەرجی بۆ هاوردەكردنی بەنزین دانابوو، ئەمەش وایكرد هەموو كۆمپانیایەك نەیتوانی بەنزین هاوردە بكات باجیش زیاتر بوو، ئەمە بووە گرفتێك و ئێستا كار دەكرێت بۆ ئەوەی باج كەمبكرێتەوە و نرخی بەنزین كەمبێتەوە.

جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان وتوشیەتی، لە پاڵاوگەیەكی نێوخۆیی كە بەنزین بەرهەم دێت بۆ هەر پارێزگایەك حكومەت دەیداتە كۆمەڵێك بەنزینخانە، داوامان كرد هەر جارە و بدرێتە كۆمەڵێك بەنزینخانە نەك تەنیا بدرێت بە كۆمەڵێكی دیاریكراو، بۆ ئەوەی هەمووان لێی سودمەندبن چونكە ئەوان نرخی بەنزین بە 660 دینار دەفرۆشن، بڕیارە بەم دوو رێگایە كێشەی گرانبوونی نرخی بەنزین هەرزان بكرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×