لە 24 سەعاتی رابردودا زیاتر لە 10 هەزار توشبوی كۆرۆنا لە عێراق تۆماركران
  2021-08-12       463       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا زیاتر لە 10 هەزار توشبوانی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 64 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 45 هەزارو 335 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان 10 هەزارو 243 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە هەزارو 925 توشبویان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە نۆ هەزارو 848 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 64 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە پارێزگای هەولێر بون و ژمارەیان حەوت گیانلەدەستدان بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×