كۆمەڵەی خوێندكاران راگەیەندراوێكی لەبارەی رفاندنی لێپرسراوەكەی لە ئامێدی بڵاوكردەوە
  2021-08-12       616       

مەكتەبی سكرتاریەتی كۆمەڵەی خوێندكاران لەبارەی رفاندنی بەرپرسانی كۆمیتەكەی لە قەزای ئامێدی، رایگەیاند، پۆلیس و ئاسایشی قەزاكە هیچ زانیارییەك نادەن كە ئەو هەڤاڵەمان لەلایەن چ هێزێكەوە رفێندراوە.

ئاوێنە: مەکتەبی سکرتاریەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٢ی ئابی ٢٠٢١) لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە، پاش هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی و بڵاوکردنەی ترس و تۆقاندن لەناو خێزانەکەی و تەواوی ئەو گەڕەکە، هەڤاڵ بیرهات مەهدی، لێپرسراوی کۆمیتەی ئامێدی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەڕفێندرێت."

وتوشیەتی"پاش پەیوەندیمان بە پۆلیس و ئاسایشی قەزای ئامێدی، بێئاگایی خۆیان لەوبارەیەوە راگەیاندو هیچ زانیارییەک نادەن کە لەلایەن چ هێزێکەوە ئەو هەڤاڵەمان رفێندراوە."

مەكتەبی سكرتاریەتی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، وێڕای ئیدانەكردنی "ئەو جۆرە هەڵسوکەوتەی هێزەکانی ئەو دەڤەرە"، جەختیشی كردۆتەوە كە "سەلامەتی گیانی هەڤاڵ (بیرهات مەهدی) لە ئەستۆی ئەو هێزەو لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنورەکەیەو داوا دەکەین دەستبەجێ ئازادبکرێت."

دەقی راگەیەندراوەكە...

راگەیەندراوێک لە مەکتەبی سکرتاریەتی (کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان)ەوە

کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٢ی ئابی ٢٠٢١) لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە، پاش هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی و بڵاوکردنەی ترس و تۆقاندن لەناو خێزانەکەی و تەواوی ئەو گەڕەکە، هەڤاڵ (بیرهات مەهدی) لێپرسراوی کۆمیتەی ئامێدی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەڕفێندرێت.

پاش پەیوەندیمان بە پۆلیس و ئاسایشی قەزای ئامێدی، بێئاگایی خۆیان لەوبارەیەوە راگەیاندو هیچ زانیارییەک نادەن کە لەلایەن چ هێزێکەوە ئەو هەڤاڵەمان رفێندراوە، بۆیە وێڕای ئەوەی ئیدانەو مەحکومی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتەی هێزەکانی ئەو دەڤەرە دەکەین، هاوکات رایدەگەنین کە سەلامەتی گیانی هەڤاڵ (بیرهات مەهدی) لە ئەستۆی ئەو هێزەو لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکەیەو داوا دەکەین دەستبەجێ ئازادبکرێت.

مەکتەبی سکرتاریەتی
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
١٢ی ئابی ٢٠٢١

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×