ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنا لە هەرێم: 1925 توشبو، 16 مردن
  2021-08-12       462       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەزارو 925 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 16 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە حەوتیان لە هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 هەزارو 542 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 925 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 421 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 16 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 7 لە هەولێر، 4 لە سلێمانی، 4 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×