خۆپیشاندان دژ بە گرانی بەنزین لە سلێمانی بەڕێوەچو
  2021-08-12       504       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەك شۆفێر لە سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان دژ بە گرانكردنی نرخی بەنزین كردو داوای هەرزانكردنیان كرد. دوای گرتنی رێگەیەكی سەرەكی سلێمانی، بڵاوە بە خۆپیشاندانەكە كرا.

ئاوێنە: بە وتەی بەشێك لە بەشدارانی خۆپیشاندانەكە، سەرەتا ویستویانە بچنە بەردەم پارێزگای سلێمانی، بەڵام ڕێگایان لێ گیراوە‌و دواتر چونەتە شەقامی سەرەكی بەرەو ناوشار ‌و لەوێ‌ بە كوژاندنەوەی تۆتۆمبێلەكانیان، ناڕەزاییان دەربڕیوە.

خۆپیشاندەران داوایان كردوە، نرخی بەنزین هەرزان بكرێت ‌و ناڕەزایەتییان زیاتر بەرامبەر ئەوە بو كە “بۆچی بەنزین لە كەركوك ‌و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەند نرخی لیترێك بەنزین 450 دینار بێت، كەچی لەژێر دەسەڵاتی كوردی، چەند قاتی ئەو نرخە بێت”.

هەر بە وتەی چەند خۆپیشاندەرێك بۆ میدیاكان، دوای گرتنی شەقامەكە، هێزە ئەمنییەكان بڵاوەیان پێكردون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×